Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2016
ئیدلب
له‌ئه‌نجامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و رژێمی سووریا بۆسه‌ر شاری ئیدلب، ٢١ كه‌سی سڤیل کوژران و زیاتر له ٥٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌رپرسی به‌رگری شارستانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا، له‌یس فارس له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند "فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سوپای رژێم بازاڕێكی شاری ئیدلبی كردووه‌ته ئامانج كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ١٨ كه‌س کوژراوە و زیاتر له ٥٠ی دیکەیش بریندارن".
فارس راشیگه‌یاند كه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا له‌چه‌ند ماڵ و شوێن كارێكدا ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی مه‌ده‌نی به‌هانای خه‌ڵكه‌كه‌وه رۆیشتوون و برینداره‌كانیان گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه.
فارس له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه گوتی: "رژێمی ئه‌سه‌د له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هێرشی كرده سه بازاڕێك و كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه‌ی ئه‌نجام دا. شوێنی هێرشه‌كه وه‌ك دۆزه‌خ وایه. شوێنه‌كه پڕه له كوژراو و بریندار. له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ته‌ندروستیدا برینداره‌كان له‌شوێنه‌كه دوورده‌خه‌ینه‌وه".
ناوبراو راشیگه‌یاند هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بازاڕێكی شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت ئەنوعمان و له‌ئه‌نجامدا سێ كه‌س کوژراون و ژماره‌یه‌كی دیکەش بریندار بوون.
فارس ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا له‌شوێنی هێرشه‌كه‌دا كاره‌كان بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی بوون به‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكانه‌وه به‌رده‌وامه.