Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن- AA
باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کاروبارەکانی پێدانی ڤیزە بە شێوەیەکی سنووردار لە نێوان ئەمریکا و تورکیا:
- ''تورکیا وڵاتێکە تیایدا یاسا سەروەرە و سەبارەت بەو دۆسیانەی کە پرۆسەی دادگایی‌کردنیان درێژەی هەیە، حكوومەتی وڵاتەکەمان هیچ جۆرە دڵنیاییەکی نەداوە''.
- ''لە تورکیا کارمەندی هیچ نوێنەرایەتییەک بە هۆی جێبەجێکردنی کاری فەرمی خۆیەوە، بەرەوڕووی لێکۆڵینەوە لە دادگا نەکراوەتەوە. ئەو کارمەندەش کە لە لایەن ئەمریکاوە کاری پێدراوە، بە هەمان شێوە، نەک لەچوارچێوەی کاری فەرمیدا بەڵکو بە هۆی ئەوەی تۆمەتی زۆر جددی لەسەر بووە، لێکۆڵینەوەی لە لایەن دادگاوە لەگەڵدا دەستپێکراوە.
باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی کاروبارەکانی پێدانی ڤیزە بە شێوەیەکی سنووردار لە نێوان ئەمریکا و تورکیا، رایگەیاند ''تورکیا وڵاتێکە تیایدا یاسا سەروەرە و سەبارەت بەو دۆسیانەی کە پرۆسەی دادگایی‌کردنیان درێژەی هەیە، حكوومەتی وڵاتەکەمان هیچ جۆرە دڵنیاییەکی نەداوە''.
لە راگەیەنراوێکدا، باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن باسی لەوەکرد کە دووبارە دەستکردنەوە بە کاروبارەکانی پێدانی ڤیزە، پێشهاتێکی ''ئەرێنی''یە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە ''تورکیا وڵاتێکە تیایدا یاسا سەروەرە و سەبارەت بەو دۆسیانەی کە پرۆسەی دادگایی‌کردنیان درێژەی هەیە، حكوومەتی وڵاتەکەمان هیچ جۆرە دڵنیاییەکی نەداوە. لە تورکیا کارمەندی هیچ نوێنەرایەتییەک بە هۆی جێبەجێکردنی کاری فەرمی خۆیەوە، بەرەوڕووی لێکۆڵینەوە لە دادگا نەکراوەتەوە. ئەو کارمەندەش کە لە لایەن ئەمریکاوە کاری پێدراوە، بە هەمان شێوە، نەک لەچوارچێوەی کاری فەرمیدا بەڵکو بە هۆی ئەوەی تۆمەتی زۆر جددی لەسەر بووە، لێکۆڵینەوەی لە لایەن دادگاوە لەگەڵدا دەستپێکراوە''.
هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە کە بۆ لەمەودواش ئەگەری ئەوەی ئەو کەسانەی لە سنووری کاری کۆنسوڵخانەکان دەچنە دەرەوە و تاوان ئەنجامدەدەن، بەرەوڕوویی دادگایی‌کردن بە شێوەیەکی سەربەخۆ دەکرێنەوە، بوونی هەیە و تیایدا هاتووە:
''لە لایەکی دیکەوە لە کۆبوونەوەکەی رۆژی ١٨ی تشرینی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ئەنقەرە، شاندی تورکیا و ئەمریکا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لە بابەتەکانی پەیوەست بە دادگا و هاریکاریی کونسوڵگەریی پرۆسەیەکی باشتری ئاڵوگۆڕی زانیاریی ئەنجامبدرێت''.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "له كاتێكدا هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست له باره‌ی ئاسایشی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو نوێنه‌رایه‌تی كونسوڵ و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسیه‌كان له توركیا گیراوه‌ته‌به‌ر و له كاتێكدا کە له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماژه به‌وه كراوه كه پێویست به هێزی زیاتر ناكات له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا كه باسی ئاسایش كراوه حوكمێكی ناڕه‌وا دراوه و راستی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه توركیا زۆر نیگه‌رانه به‌و دۆسیانه‌ی له‌باره‌ی هاووڵاتییانی تورك له ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چن و، هاتووه "به‌رپرسانی تورك له‌گه‌ڵ موخاتهیه ئه‌مریكیه‌كاندا به‌رده‌وامده‌بن له‌سه‌ر گفتوگۆكانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسیانه به شێوه‌یه‌كی دڵنیایی".
به‌شی زانیاری ڤیزه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له توركیا ده‌ستیكردووه به وه‌رگرتنی داواكاری وه‌رگرتنی ڤیزه به شێوه‌یه‌كی سنووردار. دوای ئه‌و راگهیهنراوهیش باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كانی توركیا له ئه‌مریكا ده‌ستیانكردووه به وه‌رگرتنی داواكاری هاووڵاتییانی ئه‌مریكی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه به شێوه‌یه‌كی سنووردار.
له 8ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كانی ئه‌مریكادا له توركیا، پێدانی ئه‌و ڤیزانه‌ی بۆ كۆچه‌ری نین هه‌ڵپه‌سێردراوه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌شدا توركیا هه‌مان رۆژ له هه‌موو نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی وڵاته‌كه‌یدا له ئه‌مریكا كاروباری پێدانی ڤیزه‌ی به هاووڵاتییانی ئه‌مریكی هه‌ڵپه‌سارد.