Muhammed Bilal Kenasari
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2018
واشنتۆن- AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیزەر ناوێرت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، مایک پۆمپیۆ و هاوتا تورکییەکەی، مەولود چاوشئۆغڵو کە لە واشنتۆن سازیانکرد، دایەوە.
هیزەر ناوێرت رایگەیاند "ئەمریکا و تورکیا لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوانەدا گەیشتنە رێککەوتنێک لەپێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیریی لە منبج و ئیدارەدانی منبج لە لایەن منبجییەکانەوە".
ناوێرت جەختی لەوەکردەوە کە یەپەگە بۆ خۆرهەڵاتی رووباری فورات دەکشێتەوە و گوتی: "بەپێی ئەوەی لە رێککەوتنەکەدا هاتووە، ئەم کارە ئەنجامدەدەن".
هاوکات هیزەر جەختی لەو هەنگاوانە کردەوە کە سەبارەت بە منبج دەهاوێژرێن و ئاماژەی بەوە کرد کە "دوای ئەوەی کە مەرجەکان دەستەبەرکران، دەست بە قۆناغی دواتر دەکرێت".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.