Ayşe Aktaş,Mohammed Baqi Hussein
08 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
تۆڕی مافی مرۆڤی سووری SNHR رایگه‌یاند، له‌هێرشه‌كانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌ددا كه مانگی تهمووز له ناوچه داماڵراوهكان له پێكدادان ئه‌نجامیداوه، لانی كه‌م 244 بۆمبی به‌رمیلی به‌كارهێنراوه.
SNHR راپۆرتی مانگانه‌ی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی بۆمبی به‌رمیلی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا وه‌بیرهێنراوه‌ته‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 3 و 4ی ئایاردا چوار ناوچه‌ی داماڵراو له پێكدادان راگه‌یه‌نراوه. به‌ڵام رژێم له مانگی رابردوودا زۆرترین بۆمبی به‌رمیلی له شاری ده‌رعا به‌كارهێناوه كه‌ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌و چوار ناوچه‌یه.
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه، له ناوچه‌كانی نێوان ده‌رعا و دیمه‌شقی پایته‌خت و سوه‌یدا و حه‌ما، لانی كه‌م 244 بۆمبی به‌رمیلی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه به‌كارهێنراوه.
بۆمبی به‌رمیلی ته‌نها ڕی 50 دۆلاری تێده‌چێت، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی وێرانكاریی هه‌یه.
رژێمی ئه‌سه‌د به‌و هۆیه‌وه ئه‌و بۆمبه به‌زۆری به‌كارده‌هێنێت.