Hussein Mahmoud Ragab Elkabany,Hamdi Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
05 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2018
قاهیره - AA
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی میسر له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، محه‌مه‌د مورسی كه به كوده‌تای سه‌ربازیی له‌كار لادرا چوار جار رێگه‌یان به سه‌ردانیكردنی ناوبراو داوه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له محەمەد مورسی، عه‌بدولموئمین عه‌بدولمه‌قسود به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی میسر له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌ی دواییدا دووجار رێگه‌یان به سه‌ردانیكردنی مورسی داوه.
سه‌ردانی یه‌كه‌م دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بووه و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی مورسی سه‌ردانی زیندانی تورا-یان كردووه له قاهیره.
عه‌بدولمه‌قسود ئاماژه‌ی به‌وه داوه ئه‌حمه‌د مورسی کوڕی محەمەد مورسی سه‌ردانی باوكی كردووه كه له ته‌مووزی ٢٠١٣ه‌وه تاكو ئێستا یه‌كه‌مجار بووه باوكی ببینێته‌وه.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه ئه‌حمه‌د مورسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ره‌وشی ته‌ندروستی باوكی باشه، وره‌ی به‌رزه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك له هه‌ڵوێسته‌كانیدا رووینه‌داوه. داوایشی كرد گرنگی به ره‌وشی ته‌ندروستی باوكی بدرێت.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی داكۆكیكردن له محەمەد مورسی، عه‌بدولموئمین عه‌بدولمه‌قسود ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی میسر له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رێگه به ده‌سته‌كه‌یان ده‌ده‌ن سه‌ردانی مورسی بكه‌ن به‌ڵام زانیاری نه‌دا له‌باره‌ی رێكه‌وتی سه‌ردانه‌كه‌وه.
به‌م پێیه دوای ئه‌وه‌ی له ته‌مووزی ٢٠١٣ه‌وه به كوده‌تای سه‌ربازی یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر، محەمەد مورسی له‌كار لادرا و ده‌ستبه‌سه‌ركرا بۆ جاری چواره‌م رێگه به سه‌ردانیكردنی ده‌درێت. یه‌كه‌م سه‌ردان له ساڵی ٢٠١٣ و دووه‌میش له ساڵی ٢٠١٧ ئه‌نجام دران.
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا محەمەد مورسی به هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه توانی ببێته سهركۆمار میسر به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكات و سه‌ركۆماری ئێستای میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی له سێی ته‌مووزی ٢٠١٣، مورسی له‌كار لادرا.