Mustafa Melih Ahıshalı,Hemın Othman Mohammed
18 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی، یه‌كه‌م سه‌ركۆماری هه‌ڵبژێردراوی میسر به شێوەیەکی دیموكراسی، پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامێكی نووسراودا كه له ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، موسه‌وی رایگه‌یاندووه "ئێران به‌ڕێزگرتن له بۆچوونه‌كانی گه‌لی مه‌زنی میسر، بۆ كۆچی دوایی محه‌مه‌د مورسی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی میسر، خانه‌واده و دۆستانی دیكه‌ی ده‌كات و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوا بۆ كۆچكردوو و ئارامگری بۆ كه‌سوكاری ده‌كات".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه مورسی له دوای سه‌ركه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی میسر بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردراوه.