ئادیس ئەبابا
ژەنەڕاڵی خانەنشینی سوپای ئەسۆپیا فاكادۆو ڤەكانی هەواڵێكی راگەیاندەكانی ئیسرائیلی لە بارەی پەیوەندی نێوان مۆساد و سەرۆكی پێشووی ئەفریقای باشوور نێڵسۆن ماندێلا رەتكردەوە و گوتی: "ئەو هەواڵەی لە لایەن چەند كەناڵێكی راگەیاندنی ئیسرائیلییەوە لە بارەی ئەوە بڵاودەكرێنەوە كە گوایا ماندێلا لە لایەن مۆسادەوە پەروەردە كراوە، دوورن لە راستی چونكە ماندێڵا لە كاتی دوایین ئیمپراتۆڕ ھائلە سەلاسیەدا پەروەردەی بینیوە."
ژەنەڕاڵ ڤەكانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ماندێلا پەروەردەی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٢ لە سەردەمی دوایین ئیمپراتۆڕ سەلاسیەدا وەرگرتووە و ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانی ئیسرائیلەوە بڵاو دەكرێنەوە دوورن لە راستی."
ڤەكانی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: "ماندێلا لە لایەن سەربازە ئەسۆپیاییەكانەوە پەروەردە كراوە، كاتێك ماندێلا لە كەمپە سەربازییەكاندا پەروەردە دەكرا ھیچ كەسێكی بێیانی بۆی نەبوو سەردانی ئەو كەمپانە بكا."
دەزگا راگەیاندنەكانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە كردبوو كە ماندێلا لە لایەن مۆسادەوە لە بواری شەڕ و چەكدا پەروەردە كرابوو.