Ömer Tuğrul Çam
11 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2022
برۆکسل-AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ، رایگەیاند پەیوەندی بە سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی-یهوه کردووە و بەردەوام دەبن لە پاڵپشتییکردنی وڵاتهكه.
یەنس ستۆلتنبێرگ لە هەژمارەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بە ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڤلادیمیر زێلێنسكی کرد.
ستۆلتنبێرگ ئاشکرایکرد کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ زێلێنسكی، تاوتوێی کۆکردنەوەی هێزی سەربازیی رووسیایان لە نزیک ئۆکراینا کردووە و گوتی: "ناتۆ بەردەوام دەبێت لە پێدانی پاڵپشتیی سیاسیی و سەربازیی بۆ ئەم ھاوبەشە بە نرخەمان".
سکرتێری گشتیی ناتۆ جارێکی بانگەوازی ئاڕاستهی رووسیا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ھەڵبژاردنی رێگای دیالۆگ بۆ چارەسەرێکی ئاشتییانەی کێشەکان دووپات کردەوە.