Zein Khalil
31 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2025
قودس ــ AA
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف بۆ تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە، بەسەردانێک گەیشتە ئیسرائیل.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ستیڤ ویتکۆف بەسەردانێک گەیشتووەتە ئیسرائیل.
ڕاشیگەیاندووە کە ھەر ئەمڕۆ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف لە قودسی ڕۆژئاوا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو کۆدەبێتەوە.
باسی لەوەشکردووە کە ستیڤ ویتکۆف بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە و ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، سەردانی ئیسرائیلی کردووە.