غەززە
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئەشرەف قودرە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵودا ئاماژەی بەوەدا، لە ئاكامی ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، دوێنێ شەو نۆ كەسی دیكە كوژراون و ژمارەیەكی زۆری دیكەش برینداربوون.
قودرە گوتی: "لە ئاكامی بۆردمانكردنی ناوەراستی غەززە یەك، لە باكوورەكەی یەك و لە شاری خان یونس كە دەكەوێتە باشوورەكەی حەوت كەس بە كۆی گشتی نۆ كەس كوژران."
قودرە جەختی لەوە كردەوە، بەمپێیە ژمارەی كوژراوەكانی فەلەستین لە رۆژی 7ی تەمموزەوە، كە ئیسرائیل بە ناوی "ھێلی پاراستن" دەستی ئۆپەراسیۆن كردووە، گەیشتە 306 كەس و ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتە 2250 كەس و گوتی: "لە ئاكامی ھێرشەكانی ئاسمانی، دەریایی و وشكانیی ئیسرائیلدا، 306 كەس كوژراون كە 74یان منداڵ و 26یان ئافرەتن و ھەروەھا 2250 كەسی دیكەش برینداربوون."