غەززە - AA
لە غەززە كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو كاتی بۆردومان كردنی تەلارێك لەلایەن فرۆكە جەنگییەكی ئیسرائیل وێنەی گرت.
لە ناوەندی شارەكە كە سوپای ئیسرائیل داوای چۆڵكردنی كردبوو، تەلارێكی بنەماڵەی ھاشیم لە لایەن فرۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بوو بە ئامانج. كاتی بۆردومان كردنی تەلارەكە لەلایەن كامێرامانی ئاژانسی ئانادۆڵو تۆمار كرا.
تەلارەكەی كە خەریكە برووخێ ماوەیەكی ھەوری تۆز لێ بەرزبووەوە. دوای ھێرشەكە دەنگی تەكبیرەكان و ھاوارەكان لێی بەرزبوو و ئەمبوولانس و ئاگركوژێنەكان بەرەو ناوچەكەوە كێشان.
فەلەستینییەكان و ئەندامانی میدیا بەھۆی گەورەیی ھێرشەكە، ماوەیەكی نزیكی شوێنی رووداوەكە نەبوون.