Laith Al-jnaidi,Gülşen Topçu
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
عەممان - AA
دادگای تاوانەکانی سعوودیە، سزای ١٥ ساڵ زیندانیی سەپاندە سەر نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە وڵاتەکە محەمەد خوزری کە پێش دوو ساڵ و بەبێ ھیچ پاساوێک دەستبەسەرکرابوو.
برای محەمەد خوزری، عەبدولمەجید خوزری، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، زانیاریدا لەسەر ئەو دۆسیەیەی کە دادگاییکردنی ٦٩ کەسی ئوردنی و فەڵەستینی تێدا بەڕێوەچوو.
عەبدولمەجید، ئەوەی راگەیاند کە دادگا سزای ١٥ ساڵ زیندانی سەپاندووەتە سەر خوزری و بڕیاردرا کە نيوەى ماوەى سزاكەى لە زینداندا بەسەر ببات.
عەبدولمەجید، ئەوەشی ئاشکراکرد کە دادگا سزای سێ ساڵ زیندانیی بەسەر ھانی کوڕی محەمەد خوزری سەپاندووە.
لەلای خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی بەندکراوە ئوردنییەکانی سعوودیە، خدر مەشایخ، ئاماژەی بەوە کرد کە دادگا سزای لە سێ ساڵەوە تاکو ٢٢ ساڵ سەپاندووەتە سەر ئەو ٦٩ کەسە و چەند کەسێکیشیان ئازادکراون.
ھێزە ئەمنییەکانی سعوودیە، رۆژی ٤ی نیسانی ساڵی ٢٠١٩ محەمەد خوزری لە شاری جەددە دەستگیر کردبوو.