Sinan Doğan
09 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2021
بۆگۆتا - AA
لە ویلایەتی گواناخواتۆ ناوەڕاستی مەکسیک، ژمارەیەک چەکدار هەڵیانکوتایە سەر ئاهەنگێک و لە ئەنجامدا، هەشت کەس کوژران.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە لە میدیای مەکسیکدا بڵاوکراوەتەوە لە ناوچەی سانتا ماریا سەربە شاری ئیراپواتۆ، سێ چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک کە ئاهەنگی تیادا گێڕدراوە.
دوای رووداوەکە، پۆلیس گەیشتووەتە شوێنەکە و تەرمی هەشت کەسی دۆزیوەتەوە کە یەکێکیان ئافرەتە.
لە ئیفادەی گەواهیدەراندا کە بۆ پۆلیس دواون، ئەنجامدەرانی هێرشەکە سێ کەس بوون و دوابەدوای رووداوەکە بە بارهەڵگرێکی سوور هەڵاتوون.
لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.