Mazin Asad
27 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2016
عه‌مان
ئیداره‌ی ئوردن ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیادا خاوه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی گرنگه و راشیگه‌یاند ده‌نگۆكانی تۆمه‌تباركردنی توركیا له لایه‌ن شا عه‌بدوڵا بێ بنه‌مایه.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت و وه‌زیری راگه‌یاندنی ئوردن، محه‌مه‌د ئهلموئمینی پێش سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو بۆ عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، روونكردنه‌وه‌یه‌كی دا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو.
ئهلموئمینی گوتی: "په‌یوه‌ندی توركیا و ئوردن مێژووییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌مای رێزداری به‌رامبه‌ر یه‌كتر".
گوته‌بێژی حكوومه‌تی ئوردن وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی دایه‌وه كه كه گوایه شای ئوردن عه‌بدوڵا له 11ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ له سه‌ردانێكی بۆ ئه‌مریكا توركیای تۆمه‌تبار كردووه و به‌م پێیه‌ش گوتی: "هه‌واڵه ناڕاسته‌كانی رۆژنامه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانمان دروست ناكات. ئه‌م جۆره هه‌واڵانه ئه‌و كه‌سانه ده‌یكه‌ن كه له پیشه‌ی خۆیان بێ ئه‌زموونن".
هاوكات ناوبراو ئه‌مڕۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا خۆشحاڵی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی داودئۆغڵۆ بۆ ئوردن ده‌ربڕی.