سلێمانی
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی نزیكه‌ی 140 كرێكاری به‌نگلادیشی به‌هۆی سنوربه‌زاندنه‌وه ده‌ستگیركراون ، بریاره دوای دادگایی كردنی ئه‌و كرێكارانه‌ش ڕه‌وانه‌ی ووڵاتی خۆیان بكرێنه‌وه.
هیوا عه‌لی به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه به‌ئاژانسی (ئه‌نادۆڵ)ی راگه‌یاند"به‌هۆی به‌زاندنی سنوری هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌یان كرێكاری به‌نگلادیشییان ده‌ستگیر كردووه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و كرێكارانه‌ش له‌سنوری ووڵاتی ئێرانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی و بۆكاركردن هاتونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت، ژماره‌ی ئه‌و كرێكارانه ڕۆژانه زیادو كه‌م ده‌كات و به‌شێكییان ئازاد كراون، به‌ڵام له‌ئێستادا نزیكه‌ی 140 كرێكاریان گیراون و ماوه‌ی گیرانهكهیان گه‌یشتۆته نزیكه‌ی 6 مانگ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشتر باڵیۆزی به‌نگلادیش له‌به‌غداو په‌رله‌مانی كوردستان و ڕێكخراوی مافی مرۆڤی سهربهنهتهوهیهكگرتووهكان و خاچی سووری له‌گرتنی ئه‌و كرێكارانهئاگادار كردووه‌ته‌وه‌و سه‌ردانی گرتوخانه‌كه‌یان كردووه.
له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و كرێكارانه‌وه، به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی سلێمانی گوتی، ئه‌و كرێكارانه به‌مادده‌ی 24ی یاسای نشینگه‌ی عێراقی ده‌ستگیركراون و دوای دادگایی كردنییان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی سلێمانی ده‌كرێن بۆ سنورداش كردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان .
له‌ئێستادا سه‌دان كرێكاری بیانی بۆ كاركردن ڕویان كردۆته هه‌رێمی كوردستان و له‌شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان كار ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی و له‌لایه‌ن كۆمپانیا مۆڵه‌ت پێدراوهكانهوه ده‌هێنرێن و به‌شێكیشی به‌شێوه‌ی نایاسایی دێنه‌ناو خاكی هه‌رێمه‌وه.