Enes Kaplan
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2019
كوالا لامپور - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی كوالا لامپور كاتژمێر 08:50 به‌كاتی ناوخۆی تورکیا، به‌فڕۆكه‌ی تایبه‌تی "TRK" گه‌یشته مالیزیا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كوالا لامپور له لایه‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی مالیزیا، دزولكهفلی ئه‌حمه‌د و باڵیۆزی توركیا له كوالا لامپور، مه‌روه كاڤاكجی و سه‌رۆكی پیشه‌سازی به‌رگریی توركیا، ئیسماعیل ده‌میر-ه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان و وه‌زیری ده‌ره‌وه، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، مستتهفا ڤارانك و بریكاری سه‌رۆكی گشتی فراكسیۆنی ئاك پارتی، نو‌عمان كورتوڵموش و جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، جه‌وده‌ت یڵماز و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن یاوه‌ری ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.