Gülşen Topçu
18 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2019
تونس- AA
شاری قاهیره پایتەختی میسر و شاری بوخارا پێنجەمین گەورەترین شاری ئۆزبەکستان، بە پایته‌ختی كولتووری جیهانی ئیسلامی بۆ ساڵی 2020 هه‌ڵبژێردران.
رێكخراوی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده، زانست و رۆشنبیری (ISESCO) له میانی پڕۆگرامی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی دیاریكردنی تونس وه‌ك پایته‌ختی كولتووری جیهانی ئیسلامی بۆ ساڵی 2019، هه‌ردوو شاری قاهیره لە میسر و بوخارا لە ئۆزبەکستان وه‌ك پایته‌ختی كولتووری ساڵی 2020،راگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی رێكخراوی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده، زانست و رۆشنبیری (ISESCO)، سه‌لیم بن محه‌مه‌د مالیك له میانی پڕۆگرامه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند ئامانجیانه له‌ڕێی پڕۆگرامی دیاریكردنی پایته‌ختی كولتووری جیهانی ئیسلامییه‌وه، پشتیوانی گه‌شه‌پێدانی كولتووری نێوان وڵاتانی ئیسلامی بكه‌ن.
سه‌لیم بن محه‌مه‌د مالیك ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه شاری تونس پایته‌ختی تونس به‌هۆی رابردووی دێرینی ئیسلامی و پاشخانی كولتوورییه‌وه ساڵی 2019 وه‌ك پایته‌ختی كولتووری هه‌ڵبژێردرابوو، ئه‌وه‌یشی ئاشكراكرد کە بۆ پشتیوانیكردنی كولتوور و زانسته ئیسلامییه‌كان رێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵده‌ستێت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ماڵی زانا و فه‌یله‌سوفی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلامی،ئیبن خه‌لدون له تونس.
لاى خۆشيه‌وه وه‌زیری كولتووری تونس، محه‌مه‌د زه‌ینه‌لعابیدین له میانی وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به گرنگی په‌ره‌پێدانی سیاسه‌تی كولتووری له جیهانی ئیسلامی‌دا كرد.