Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر زێلینسكی ئه‌نجامدا كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و پیرۆزبایی لێ‌كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ورده‌كاری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه تره‌مپ له‌گه‌ڵ زێلینسكی ئه‌نجامیداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "سه‌رۆك تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوایین هه‌ڵبژاردن پێگه‌یه‌كی گرنگیی هه‌یه له مێژوویی ئۆكراینادا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خۆی خواست. هه‌روه‌ها سه‌رۆك جارێكی دیكه پشتیوانی پته‌وی ئه‌مریكای بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی ئۆكراینا و سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته نیشاندایه‌وه له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی دانی پێدانراوه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا ئاماژ به‌وه كراوه كه به‌تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی كاركردنه له‌گه‌ڵ زێلیسكی.
به‌پێی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا كه دوو رۆژ لەمەوبەر به‌ڕێوه‌چوو، زێلیسكی به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئێستا، پێترۆ پۆرۆشینكۆ به به‌ده‌ستهێنانی سه‌دا 73ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوە.