Mesut Zeyrek
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
كۆڵن – AA
كه‌سێكی نه‌ناسراو سه‌ری به‌زاری له ده‌روازه‌ی مزگه‌وتی ئهڤینگ سه‌لیمییه هه‌ڵواسی، مزگه‌وته‌كه سه‌ربه یه‌كێتیی ئیسلامیی تورك بۆ كاروباری ئایینییه و له شاری دۆرتموندی ئه‌ڵمانیایه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی مزگه‌وتی ئهڤینگ سه‌لیمییه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌م كاره هێرشێكی "ره‌گه‌زپه‌رستی و قێزه‌ون"ه و به‌و جۆره هێرشانه چۆك داناده‌ن و له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه "دامه‌زراوه‌كه‌مان به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی ئه‌م شێوازه له سووكایه‌تی پێكردنه قێزه‌ون و بێزراوه ده‌كات".
جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه ئه‌و جۆره هێرشانه كه ده‌بنه مایەی رق و كینه و دووبه‌ره‌كی ناتوانن رێگه له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بگرن له شاره‌كه، هەروەها سوپاسی سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئهڤینگ، ئۆلیڤه‌ر ستێنس و په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ویلایه‌تی راینی باکوور-وێستفالیا، ڤۆڵكان باران كراوه كه دوای رووداوه‌كه سه‌ردانی مزگه‌وته‌كه‌یان كردووه.
به‌پێی ئه‌و گرتانه‌ی له رێگای كامێرای چاودێرییه‌وه تۆمار كراون ده‌رده‌كه‌وێت كاتژمێر ٠٤:٣٢ی سه‌رله‌به‌یانی كه‌سێكی نه‌ناسراو دێته به‌ر ده‌روازه‌ی مزگه‌وته‌كه و سه‌ری به‌رازێك هه‌ڵده‌واسێت و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌گرێت.