جيهان, عێراق

سوودانی: "عێراقێکی سەقامگیر ھێزێکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە"

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی دیداری لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی ڕایگەیاند کە، عێراق دەتوانێت ببێتە گۆڕەپانێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی نێوان وڵاتان.

Zana Natık Kerem  | 27.08.2024 - نوێکردنەوە : 28.08.2024
سوودانی: "عێراقێکی سەقامگیر ھێزێکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە"

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند کە عێراقێکی سەقامگیر، ھێزێکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی دەتوانێت ببێتە گۆڕەپانێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی نێوان وڵاتان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی لە کۆشکی عەلەمین چاوی بە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی کەوتووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و میسر تاوتوێ کراوە، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی گرنگی پەرەپێدان بە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا.

باسی لەوەش کردووە کە لە میانی دیدارەکەدا، ژمارەیەک پرسی ھەرێمی و نێودەوڵەتی لەسەروویانەوە بەردەوامی دەستدرێژییەکانی زایۆنی بۆسەر فەڵەستینییەکان لە غەززە، خراونەتە بەرباس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لەبارەی پەیوەندیی و هاریکاریی، ھەنگاوی گرنگ نراوە کە سوودی بۆ ھەردوو وڵات و سەقامگیری ناوچەکەش دەبێت، جەختیشی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق هەماهەنگی و کارئاسانی دەکات بۆ کۆمپانیا میسرییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی نیشتەجێبوون، کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاودا.

ھەروەھا ڕاشیگەیاندووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی باسی لەوەش کردووە کە عێراقێکی سەقامگیر، ھێزێکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەکەی دەتوانێت ببێتە گۆڕەپانێک بۆ لێکنزیکبوونەوەی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی دۆست.

بەپێی بەشێکی ڕاگەیاندراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە شەڕی سەر غەززە کراوە و جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە فەڵەستینییەکان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتیێک بۆخۆیان کە پایتەختەکەی قودس بێت و لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سوودانی دووپاتی کردووەتەوە کە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ھەمبەر دەستدرێژییەکانی قەوارەی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ھەموو ھێڵە سوورەکانی بەزاندووە و جەختیشی کردووەتەوە لەسەر گرنگی ئەو ھەوڵانەی کە میسر بە ئامانجی وەستاندنی شەڕ لە غەززە، خستوویەتەگەڕ.

ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی پەرۆشی ئەوە بووە کە ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا پتەو بکات و دووپاتی کردووەتەوە کە بەھێزبوونی عێراق کۆڵەکەیەکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە، ھەروەھا ستایشی ھەنگاوەکانی حکوومەتی عێراقی کردووە لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری، گەشەپێدان و کرانەوەی ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی ناوچەکە و جیھان.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆکراوە لە بارەی دۆسیە ھاوبەشەکان، بە تایبەتی ئەوەی کە پەیوەندیداربوو بە بوارەکانی نەوت، کشتوکاڵ و بەڕێوەبردنی ئاو، ھەروەھا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın