Zana Natık Kerem
25 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ھاووڵاتییانی عێراقی لە سوودان بە سەلامەتی بگوزانەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی ناسەقامگیریی رەوشی سوودانەوە، محەمەد شیاع سوودانی داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، ھەموو ھەوڵێک بدەن لە پێناو یارمەتیدان و گواستنەوەی ھاووڵاتییانی عێراقی لە سوودان.
باسی لەوەیش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھەروەھا داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوو کە ھاووڵاتییانی عێراقی لە سوودان بە سەلامەتی بگوازنەوە.
دوای خراپبوونی رەوشی سوودان بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزکانی پشتیوانی خێرا و سوپای سوودان، وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دەستی کردووە بە گواستنەوەی ھاووڵاتییانی خۆی لەو وڵاتە.
رۆژی ١٥ی نیسان لە خەرتوم پایتەختی سوودان و ژمارەیەک شاری دیکەی ئەو وڵاتە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای سوودان و ھێزەکانی پشتیوانی خێرا سەریھەڵدا کە تا ئێستا بەردەوامە.
ئەو ناکۆکییانەی لە چەند مانگی رابردوودا لەبارەی چاکسازی سەربازیی لە ئارادابوون و تیایدا پێشنیاز کرابوو، ھێزەکانی پشتیوانی خێرا "بەتەواوی ببێتە بەشێک لە سوپا" گۆڕا بۆ پێکدادان.
بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا، ٤١٣ کەس کوژراون و سێ ھەزار و ٥٥١ی دیکەش برینداربوون.