Ruslan Rehimov
05 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2022
کیێڤ - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا رایگەیاند کە تا ئێستا، ٢٤ هەزار و ٧٠٠ سەربازی سوپای رووسیا کوژراون و لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، رووسیا ١٩٦ فڕۆکەی جەنگیی، ١٥٥ هێلیکۆپتەر و هەزار و ٩٢ تانکی لەدەستداوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا، نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-پێنجی ئایار خستەڕوو و کوژرانی ٢٠٠ سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.
ئاماژەی بەوە داوە کە بەگوێرەی زانیارییەکان، ٢٤ هەزار و ٧٠٠ سەربازی سوپای رووسیا کوژراون، هەروەها ١٩٦ فڕۆکەی جەنگیی، ١٥٥ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٩٢ تانک، دوو هەزار و ٦٥١ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٤٩٩ تۆپهاوێژ، ١٦٩ مووشەکهاوێژ و ٨٣ سیتسمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا تێکشکێندراون.
هەروەها رووسیا، هەزار و ٩٠٧ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٣١٢ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ١٠ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.
ئەوە لەکاتێدایە کە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا لە ٢٥ی ئاداری رابردوودا بڵاوی کردبووەوە کە تا ئێستا هەزار و ٣٥١ سەربازی لە ئۆکراینا کوژراون.