سوپای ئیسرائیل ھێرشی وشکانی بۆ سەر لوبنان دەست پێکرد
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ ھاگاری: "لەسەر بنەمای بڕیاری سەر ئاستی سیاسی، سوپای ئیسرائیل ھێرشی وشکانی سنوورداری دژبە بە ئامانج و ژێرخانی تیرۆریستیییەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دەست پێکردووە".
Quds
ئیستانبوڵ ــ AA
سوپای ئیسرائیل ھێرشی وشکانی بۆ سەر لوبنان دەست پێکرد.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، دانیێڵ ھاگاری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "لەسەر بنەمای بڕیاری سەر ئاستی سیاسی، سوپای ئیسرائیل ھێرشی وشکانی سنوورداری دژبە بە ئامانج و ژێرخانی تیرۆریستیییەکانی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان دەست پێکردووە".
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکەدا، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، چوونەتە ناو ژمارەیەک گوند لە سنووری باشووری لوبنان.
باسی لەوەش کردووە کە لە میانی ھێرشەکەدا، پێگە سەربازییەکانی حزبوڵڵا لە ناوچەکە، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە دەکرێتە ئامانج.