Atila Altuntaş
17 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2018
ستۆكهۆڵم - AA
لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كه دوای كۆبوونه‌وه‌یان له هێلسینكی پایته‌ختی فینلاند ئه‌نجامیاندا له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، مارگۆت واڵسترۆم و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئەو وڵاتە، كارل بیڵت ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا.
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی سوید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، مارگۆت واڵسترۆم رایگه‌یاند "لایه‌نی ئه‌مریكی هیچ شتێكی نه‌گوت له‌باره‌ی لكاندنی نایاسایی كریمیا به رووسیاوه".
مارگۆت واڵسترۆم باسی له‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی جیهانیدا هیچ ره‌خنه‌یه‌ك له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له رووسیا نه‌گیراوه و گوتی: "لێره‌دا هه‌ڵویستمان له‌پاڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانه به دیالۆگ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هیچ كێشه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كراوه".
هاوكات وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی سوید، كارل بیلت باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕاده‌یه‌ك كه مایه‌ی نیگه‌رانییه لاوازبوو و گوتی: "تره‌مپ ته‌نها یه‌ك ره‌خنه‌شی له باره‌ی سیاسه‌تی رووسیاوه نه‌گرت".