Mehmet Tosun
01 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە هەردوولا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە.
ئەنتۆنیۆ گوتیرێس پیرۆزبایی لە سەرکۆمار ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا و هیوای خواستووە ئەم هەڵبژاردنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی تورک.
راشیگەیاندووە کە هەردوولا هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.