Qais Omar Darwesh Omar
01 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2023
قودس – AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل، ٣٣ فەڵەستینی لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری رۆژئاوا دەستیگر کرد کە ٢٣یان لە شارەدێی تەقوع سەربە پارێزگای بەیت لەحم باشووری کەناری رۆژئاوا دەستگیر کراون.
یانەی دیلی فەڵەستینی لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو نێردراوە ئاماژەی بەوەداوە کە لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، ھێزی داگیرکار ٣٣ ھاووڵاتیی فەڵەستینی لە ژمارەیەک پارێزگای کەناری رۆژئاوا دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە لەو ژمارەیە، ٢٣یان لە شارەدێی تەقوع سەربە پارێزگای بەیت لەحم باشووری کەناری رۆژئاوا دەستگیرکراون.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ھیچ روونکردنەوە و راگەیەندراوێکیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ناوە ناوە سوپای ئیسرائیل بە ئامانجی دەستگیرکردنی فەڵەستینییەکان، ھەڵدەکوتێتە سەر شار و شارۆچکەکانی فەڵەستین و دواتر فەڵەستینییە دەستگیرکراوەکان دەگوازرێنەوە بۆ بنکەکانی لێکۆڵینەوە یان گرتووخانەکانی ئیسرائیل و هەندێکیان دوای چەند رۆژێک لە لێکۆڵینەوە ئازاد دەکرێن.