Ahmet Furkan Mercan
13 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2022
تۆکیۆ - AA
گرووپی سۆفتبانک لە ساڵی نیوەی دارایی ٢٠٢٢دا، ماوەی نێوان نیسان و ئەیلوولدا، ١٢٩،١ ملیار یەن (٨٩٥ ملیۆن دۆلار) زیانی کردووە.
گرووپی سۆفتبانک کە لە ژاپۆن لە کەرتەکانی وزە، دارایی، وەبەرهێنان و پەیوەندیدا کار دەکات، ئاماری ساڵی دارایی بڵاوکردەوە.
ئەو کۆمپانیا ژاپۆنییە کە لە هەمان قۆناغی ساڵ دارایی پاردا، ٣٦٣،٥ ملیار یەن قازانجی کردووە لە نیوەی ساڵی دارایی ٢٠٢٢دا زیانی کردووە.
بەهۆی کاریگەری هەلومەرجی بازاڕ لە کەرتی وەبەرهێناندا، سۆفتبانک ١٢٩،١ ملیار یەن (٨٩٥ ملیۆن دۆلار) زیانی کردووە.
لە ماوەی شەش مانگدا، داهاتی فرۆشتنی کۆمپانیاکە سەدا ٦،٧ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٣،١٨ تریلیۆن یەن (٢٢،٩ ملیار دۆلار).
لای خۆیەوە سۆفتبانک نادیاری بازاڕی وەک هۆکار نیشان دا، بەڵام چاوەڕوانییەکانی لەبارەی ساڵی دارایی نەخستووەتەڕوو کە ئاداری ٢٠٢٣ کۆتایی دێت.