جيهان

سۆماڵ.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆگادیشۆ ١٤ کوژراوی لێکەوتەوە

لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ، ١٤ کەس کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.

Sarmand Hameed  | 22.03.2018 - نوێکردنەوە : 22.03.2018
سۆماڵ.. تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆگادیشۆ ١٤ کوژراوی لێکەوتەوە

Somalia

مۆگادیشۆ - AA

لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە مۆگادیشۆ پایتەختی سۆماڵ،١٤ کەس کوژران و شەشی دیکەش بریندار بوون.

گوتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی سۆماڵ، عەبدولعەزیز محەمەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "تەقینەوەیەکی بەهێز کافێیەکی میللی لە شەقامی مەککەی موکەڕەمەی کردە ئامانج".

عەبدولعەزیز محەمەد گوتیشی: "لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، ١٤ هاووڵاتی کوژران و شەشی دیکە بریندار بوون کە برینەکانیان سەختە".
گوتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی سۆماڵ ئاماژەی بەوەشکرد کە هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی رووداوەکەوە دەستپێکردووە.

دوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن تەرمی کوژراو و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.

بەپێی ماڵپەڕی"سۆماڵ میمۆ" بزووتنەوەی شەبابی سۆماڵی لە بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە راگەیاندووە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە تەقینەوەکە هۆتێلێکی کردووەتە ئامانج و لە ئاکامدا، ١٥ کەس کوژراون کە سەربازیشیان لەنێودایە.





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın