جيهان

سەرکۆماری میسر پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

- سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە شاری عەلەمین باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کرد.

İbrahim Khazen  | 27.08.2024 - نوێکردنەوە : 27.08.2024
سەرکۆماری میسر پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد

Iraq

قاھیرە ــ AA

سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی لە شاری عەلەمین باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کرد.

دواتر عەبدولفەتاح سیسی لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە شاری عەلەمین لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی عەلەمین و لەلایەن سەرۆکوەزیرانی میسر، مستەفا مەدبولی پێشوازی لێکرا.

پێشتر نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە محەمەد شیاع سوودانی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ میسر، پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی تاوتوێ دەکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın