Ramal Mahmood
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
لەندەن - AA
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مەی:
- "رۆژی هەینی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبمەوە. زۆر مژار هەن لەبارەیانەوە بدوێین. ئامانجمان ئەوەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان زیاتر پەرە پێ بدەین".
- "شانازی بەوە دەکەم دووەم سەرۆکوەزیرانی ژنی بەریتانیا منم. هەموو کات داکۆکیم لە مافەکانی ژنان کردووە و پاراستوومە. ئەگەر هەر شتێکم پێ قبووڵ نەکرێت بێ سڵەمڵینەوە بەترەمپ دەڵێم".
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، تێریزا مەی رایگەیاند بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەفتەی داهاتوو سەردانی واشنتۆن دەکات و، گوتی: "رۆژی هەینی لەگەڵ ترەمپ کۆدەبمەوە. زۆر مژار هەن لەبارەیانەوە بدوێین. ئامانجمان ئەوەیە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان زیاتر پەرە پێ بدەین".
مەی لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی "ئەندرێۆ مار"ی کەناڵی BBC ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بەهێزن و، گوتی: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا لە بارەی پەیوەندییە بارزگانییەکانی داهاتوومان، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڵسەنگاندنی رەوشە قەیراناوییەکانی جیهانی وەک جەنگی سووریا تاوتوێ دەکەین".
مەی ئاماژەی بەوە دا کە ئامانج لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ترەمپ تاوتوێکردنی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانە. مەی ئاماژەی بەخۆپیشاندانی ژنان کرد لە سەرانسەری جیهان لە دژی ترەمپ و، گوتی: "پێشتریش گوتوومە کە ژمارەیەک قسەی ترەمپ لەبارەی ژنانەوە قبووڵ ناکرێن. خۆیشی داوای لێبوردنی کرد لەبارەی ژمارەیەک لە قسەکانی. من لەوێ وەکو سەرۆکوەزیرانێکی ژنی شانشینی یەکگرتوو کۆدەبمەوە. شانازی بەوە دەکەم دووەم سەرۆکوەزیرانی ژنی بەریتانیا منم. هەموو کات داکۆکیم لە مافەکانی ژنان کردووە و پاراستوومە. ئەگەر هەر شتێکم پێ قبووڵ نەکرێت بێ سڵەمڵینەوە بەترەمپ دەڵێم".