Zana Natık Kerem
04 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بەسەردانێک گەیشتە ئیمارات کە لە میانیدا، پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەبو زەبی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، گەیشتووەتە ئیمارات.
بەپێی راگەیەنراوەکە مستەفا کازمی لە سەردانەکەیدا بۆ ئیمارات چۆنیەتی پتەوترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەبو زەبی لە سەرجەم بوارەکاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.