Ahmet Furkan Mercan
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2020
تۆکیۆ - AA
سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ سەردانی پەرستگای یاسوکونی جێ مشتومڕی کرد لە تۆکیۆی پایتەخت.
ئاژانسی هەواڵیی کیۆدۆ بڵاویکردەوە، شینزۆ ئابێ کە مانگی رابردوو دەستی لە پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران کێشایەوە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی پاییزدا سەردانی پەرستگای یاسوکونی کرد لە تۆکیۆ کە جێی مشتومڕە.
لە ژاپۆن سەرۆکوەزیرەکان بە بۆنەی ساڵیادی فێستیڤاڵەکانی بەهار و پاییز و رادەستبوونی ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە ١٥ی ئابدا لە رێوڕەسمێکدا، دیاری پێشکەش بە پەرستگاکە دەکەن.
لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا لە کۆتایی هەفتەدا، تاجەگوڵینەی ''ماساکاکی'' پێشکەش بە پەرستگاکە کرد.
پەرستگاکە شەرەفمەندە بە بوونی یادەوەری دوو ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەس کە لە جەنگی دووەمی جیهاندا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام قەشەکانی پەرستگاکە ١٤ تاوانباری جەنگیان بە ''پیرۆز'' لەقەڵەمداوە، بەو هۆیەوە جێی مشتومڕە.