Zana Natık Kerem
23 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2021
ھەولێر ــ AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە عەممان پایتەختی ئوردن.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی گەیشتووەتە عەممان کە لە میانیدا لەگەڵ عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە.
دوێنێ سێشەممە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە رۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئەم مانگە، نێچیرڤان بارزانی سەردانی عەممان دەکات و لەگەڵ شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم کۆدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەیشدابوو کە لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و شا عەبدوڵڵادا، پەیوەندییەکانی ئوردن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق، بوارەکانی ھاریکاریی نێوان ھەردوولا و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە، تاوتوێ دەکرێت.
١١ی ئەم مانگە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیماراتی کرد.