Hamdi Çelikbaş
23 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
بوومەلەرزەيەك بەگوڕى ٤،٢ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، شاری خوی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا خۆرئاوای ئێرانی هەژاند.
بەپێى ئەو زانيارييانەى کە لە ماڵپەڕى سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراونەتەوە، کاتژمێر ٠١:٤٣ خولەک بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٢ پلە روویداوە کە چەقەکەی شاری خوی بووە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵايى ٥،٢٤ كيلۆمەتر روویداوە و چەقەکەی ٣٥ کیلۆمەتر لە لە قەزای ئۆزاڵپ سەربە پاڕیزگای وان دوور بووە.