Hamdi Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
05 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
ته‌رابلوس – AA
فڕۆكه‌یه‌ك كه له ده‌روبه‌ری ته‌رابلوسی پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی چاودێری له ئهركدابوو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی لیبیا پچڕا.
له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی ئۆپه‌راسیۆنی بوركان ئهلگاداب-ی سه‌ر به حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی لیبیا راگه‌یه‌ندراوه په‌یوه‌ندییان پچڕاوه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌ی جۆری L39 كه له ده‌روبه‌ری ته‌رابلوسی پایته‌خت به‌مه‌به‌ستی چاودێری له ئهركدابووه.
لای خۆیشیه‌وه گوته‌بێژی هێزه‌كانی سه‌ر به خه‌لیفه هافتهر، ئه‌حمه‌د میسمار رایگه‌یاند كه یه‌كه‌كانی به‌رگری خۆجێی سه‌ر به ئه‌وان فڕۆكه‌كه‌یان خستۆته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ش گیانی له‌ده‌ستداوه.
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی میسمارییهوه تا ئێستا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی لیبیا هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.