Zana Natık Kerem
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2019
ئیسلام ئاباد ــ AA
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عمران خان پیرۆزبایی لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە گرنگەی کە دوێنێ یەکشەممە لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەدەستیھێناوە.
عمران خان لە تویتێکدا نووسیوویەتی "پیرۆزبایی لە دۆستی پاکستان، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەم کە سەرکەوتنێکی دیکەی گرنگی لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی بەدەستھێناوە".
سەرۆکوەزیرانی پاکستان، عمران خان ئەوەشی گوتووە "گەلی پاکستان ئاواتی سەرکەوتنی زیاتر بۆ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەخوازێت".
دوێنێ یەکشەممە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لەسەرتاسەری تورکیا بەڕێوەچوو.