Yıldız Nevin Gündoğmuş,Hemın Othman Mohammed
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تیمه 20 كه‌سیه مەلەوانییەکەی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریایی توركیا، كه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان بەدوای قوربانیانی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی ناو رووباری دیجله سه‌ردانی مووسڵی كردووه، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه تیمه 20 كه‌سیه مەلەوانییەکەی سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ده‌ریایی توركیا، كه به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی كردن له چالاكییه‌كانی گه‌ڕان بەدوای قوربانیانی كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كه‌ی ناو رووباری دیجله سه‌ردانی مووسڵی كردووه، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاره‌كانی
له ئاكامی ژێر ئاوکەوتنی به‌له‌مێك له رووباری دیجله‌دا له 21ی ئادار كه پێشبینی ده‌كرا 287 كه‌سی هه‌ڵگرتبێت، 100 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، 60 كه‌سیش به هه‌وڵی خۆیان توانیان رزگاریان ببێت، له ئێستاشدا كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای زیاتر له 100 كه‌سی بێ سهروشوێندا درێژه‌ی هه‌یه.