İsmet Karakaş
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2019
بیریا - AA
سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی ئافات و بارودۆخی له‌ناكاوی توركیا (AFAD) كه‌مپی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرده‌وه كه له مۆزه‌مبیق به هۆی زریانی ئیدای-یه‌وه ده‌ربه‌ده‌ربوون.
تیمه‌كانی ئافاد له مۆزه‌مبیق به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان كه رووبه‌ڕووی زریانی ئیدای و بارانی به‌خوڕ بووه‌ته‌وه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له ناوچه‌ی تیجای نزیك شاری بیریا كه زۆرترین كاریگه‌ری زریانه‌كه‌ی به‌ركه‌وتووه كه‌مپی بۆ لێقه‌وماوانی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه كرده‌وه.
ئافاد له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگره‌وه له توركیاوه خیوەتی بۆ دروستكردنی كه‌مپه‌كه ره‌وانه كرد و به‌هانای ئه‌و كه‌سانه‌وه چوو كه به هۆی زریانه‌وه ده‌ربه‌ده‌ربوون یان پێشتر هیچ ده‌ستێكی هاوكاریان پێنه‌گه‌یشتبوو.