Eşref Musa,Ömer Koparan,123
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
عه‌زاز – AA
چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به مه‌به‌ستی دزه‌كردن له ته‌ل ره‌فعه‌ت-ه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر سوپای نیشتمانیی سووریا له عه‌زاز.
به‌یانی ئه‌مڕۆ تیرۆریستیان به شێوه‌یه‌كی هاوكات ویستییان له هێڵی به‌رگری كه‌فه‌ر كالبین و كهفهركاشهر دزه بكه‌نه عه‌زاز كه ده‌كه‌ونه باشووری ئه‌و قه‌زایه. سوپای نیشتمانیش لێیان هاتنه ده‌ست و له ئاكامدا پێكدادانێكی قورس له‌نێوانیاندا روویدا.
له پێكدادانهكهدا چوار سه‌ربازی سوپای نیشتمانیی سووریا شه‌هیدبوون و حه‌وتی دیكه‌یش برینداربوون.
تیرۆریستان له گوندی مارانێز-یشه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌زاز و چوار گولـله هاوه‌ن له بنكه‌كه كه‌وتنه‌وه.
دوای پێكدادانه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆش، سوپای توركیا سه‌نگه‌ره‌كانی تیرۆریستانی له ته‌ل ره‌فعه‌ت كرده ئامانج.