Ömer Koparan
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
عه‌زاز - AA
له‌شارۆچكه‌ی عه‌زاز كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه له‌نزیك سنووری سووریا-توركیا، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی هاتوچۆی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد بۆ شارۆچكه‌كه دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه، رێگاكان چاكده‌كرێنه‌وه.
به‌ئامانجی خێراكردنی گه‌یشتنی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد به شارۆچكه‌ی عه‌زاز دژی ئه‌و هێزانه‌ی یه‌په‌گه كه له تهلرفعهت جێگیركراون، رێگاكان قیرتاو ده‌كرێن.
له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا رۆژانه جووڵه‌ی بازرگانی له‌نێوان توركیا و ئه‌و ناوچانه‌ی له تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه له‌گه‌شه‌دایه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له توركیاوه دێن، ده‌توانن تا ئه‌و ناوچانه بڕۆن كه له‌تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه.
به‌هۆی خراپیی رێگاكانه‌وه له‌ئێستادا، بارهه‌ڵگره‌كان دووچاری سه‌ختیی زۆر ده‌بنه‌وه و له‌ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی عه‌زاز له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌دایه به چاككردنه‌وه‌ی رێگاكان.