عه‌فرین... ته‌قینه‌وه
- له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو بینایه‌كی چوار نهۆمی شارۆچكه‌ی عه‌فرین، حه‌وت كه‌سی مەدەنی و چوار ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستدا.
Kilis
عه‌فرین - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو بینایه‌كی چوار نهۆمی شارۆچكه‌ی عه‌فرین، حه‌وت كه‌سی مەدەنی و چوار ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتێكدا له‌ناو بینایه‌كی چوار نهۆمیدا له لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاده‌وه پشكنین ئه‌نجامدراوه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
به پێی زانیارییه بەراییه‌كان، حه‌وت كه‌سی مەدەنی و چوار ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیانێكی زۆر به بینا و ئوتومبێله‌كانی شوێنه‌كه گه‌یشتووه.
زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌ركه‌وتن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن