Emre Gürkan Abay
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
مۆسكۆ- AA
ڤلادیمیر پوتین به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧٦،٦٧ی ده‌نگه‌كان بووه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا.
به پێی ئه‌و ئه‌نجامه نافه‌رمییانه‌ی كه كۆمیسیۆنی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژاردن له رووسیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای كردنه‌وی له‌سه‌دا ٩٩،٧٥ی سندوقه‌كان، ڤلادیمیر پوتینی ته‌مه‌ن ٦٥ ساڵ به بردنه‌وه‌ی ٧٦،٦٧ له‌سه‌دای ده‌نگه‌كان، بۆ جاری چواره‌م ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكی رووسیا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی رووسیادا هه‌شت كاندید ركابه‌رییان ده‌كرد كاندیدی پارتی كۆمۆنیست، پاڤڵ گرودنین له‌سه‌دا ١١،٧٦، سه‌رۆكی پارتی دیموكرات لیبراڵی رووسیا، ڤلادیمیر جیرینۆڤسكی له‌سه‌دا ٣٣، سه‌ركرده‌ی پارتی یابلۆكۆ، گریگۆری یاڤڵینسكی له‌سه‌دا ١،٠٤،سه‌ركرده‌ی پارتی گه‌شه‌سه‌ندن، بۆریس تیتۆڤ له‌سه‌دا ٠،٧٥، سه‌ركرده‌ی پارتی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی رووسیا، سێرگی بابورین له‌سه‌دا ٠،٦٥، سه‌ركرده‌ی پارتی كۆمۆنیسته‌كانی رووسیا، ماكسیم سورایكین له‌سه‌دا ٠،٦٨ و كاندیدی پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی مه‌ده‌نی، كسێنیا سۆبچاك له‌سه‌دا ١،٦٧ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ژماره‌ی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌دا ٦٧ بووه و رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان به پوتین داوه به‌راورد به هه‌ڵبژاردنی رابردوو پێنج ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار كه‌س زیادیكردووه و بووه‌ته ٥٤ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگه كه پوتین به‌ده‌ستیهێنابێت.
له سه‌رده‌می سه‌رۆكی یه‌كێتیی سۆڤێتی جاران، جۆزێف ستالین-ه‌وه تا ئێستا، پوتین درێژترین ماوه كه بریتییه له ١٨ ساڵ له ده‌سه‌ڵاتدا بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساڵه‌ی داهاتوودا گرنگی به ریفۆرمه ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بدات.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووخولی له‌سه‌ریه‌ك وه‌ك سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا، به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستووری رووسیا رێگه‌ی به زیاتر له دووخولی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ده‌دا، پوتین له نێوان ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠١٢دا پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وه‌رگرت و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٢دا به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٦٣،٦ی ده‌نگه‌كان جارێكی دیكه بوویه‌وه به سه‌رۆك.