Ahmet Dursun
30 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
رێبه‌رى باڵاى ئێران، عه‌لى خامنه‌یى رایگه‌یاند كه له چه‌ند ناوچەیەکی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منیى بۆسه‌ر ئێران بوونى هه‌یه و بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش بانگهێشتى فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقى كرد له‌و ناوچانه‌دا.
به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى فه‌رمى ئێران، محەمەد شیاع سوودانی کە بەسەردانێکی فەرمی لە ئێرانە، لەگەڵ عەلی خامنەیی کۆبووەتەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌ركۆمارى ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسى تێدا ئاماده‌بوو، رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتی حکوومەتی عێراق.
خامنه‌یى لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه "ئاسایشى ئێران و عێراق به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه" و راشیگه‌یاندووه كه "به پێداگرییه‌وه له به‌رده‌م هه‌رلایه‌نێك ده‌وه‌ستن كه بیەوێت ئاسایشى عێراق تێكبدات".
رێبه‌رى باڵاى ئێران، عه‌لى خامنەیی ئاماژه‌ى به وته‌كانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى كرد كه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى ئێران، ره‌ئیسى رایگه‌یاندبوو "حکوومەتی عێراق بەپێی دەستوور بابەندە بەوەی رێگەنەدات وڵاتەکەی ببێتە شوێنی هێرشکردنە سەر دراوسێکانی" و خامه‌نه‌یى له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "به‌داخه‌وه له به‌شێكى ناوچه‌كانى عێراق ئه‌مه رووده‌دات. تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تى عێراقى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌و ناوچانه‌دا فراوانتر بكات".
له‌لایه‌كى دیكه‌ش، بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، لە میانی دیدارەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی سوپاسی ئێرانی کردووە بۆ پشتیوانیکردنی عێراق لە جەنگی دژبە تیرۆر و جەختی لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ رووبەرووبونەوەی تیرۆر و بیری توندڕەوی و ماددە هۆشبەرەکان کردووەتەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بەئاماژەدان بەگرنگی بەردەوامی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکانی دا، ئەوەی روونکردووەتەوە کە حکوومەتی عێراق بەپێی دەستوور پابەندە بەوەی رێگەنەدات وڵاتەکەی ببێتە شوێنی هێرشکردنە سەر دراوسێکانی.
محەمەد شیاع سوودانی هەروەها ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە حکوومەتەکەی ئابووری و خزمەتگوزاریی لەسەرووی کارە لەپێشینەکانییەوە داناوە و هیوای خواست پەیوەندی تۆکمە لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی زیاتر جێبەجێکردنی ئەم کارە لەپێشینانە.
ئێران لە ٢٤ی ئەیلوولدا، ناوەندەکانی "کۆمەڵە" و "حدکا"ی لە هەرێمی کوردستان تۆپباران کردبوو.
سوپای پاسدارانی ئێران لە کاتێکدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی دوای گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لە وڵاتەکە بەردەوامە، "کۆمەڵە" و "حدکا" بەوە تۆمەتبار دەکات کە گرووپی چەکداریین و بڕێکی زۆر چەکیان بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی بۆ ناوچە سنوورییەکان ناردووە. ئێران لە کۆتا رۆژەکانی مانگی ئەیلوولیش دوو جار هێرشی کردە سەر پێگەکانی ئەو دوو گرووپە چەکدارییە.
"کۆمەڵە" و "حدکا" کە لەلایەن ئێرانەوە بە "رێکخراوی تیرۆریستی" دادەنرێن، ساڵانێکە بنکە و بارەگاکانیان لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.