Sarmand Hameed
27 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2023
هەولێر - AA
هەردوو حکوومەتی عێراق و فه‌ڕه‌نسا یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا واژوو کرد.
لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پاریس، هەردوو حکوومەتی عێراق و فه‌ڕه‌نسا یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی واژوو کرد.
لەو راگەیەندراوەی کە لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە کە یاداشتنامەکەی نێوان بەغدا و پاریس له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و سه‌رۆكی ئاژانسی فه‌ره‌نسی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، واژوو كراوە.
ئه‌م یاداشتنامه‌یه ژمارەیەک له بڕگه‌كانی په‌یوه‌ست به هاریكاری هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وڵات به‌تایبه‌تی له بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئالوگۆڕی زانیارییه‌كان و گه‌ران به‌دوای تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی و دانانی سنوورێک بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه و گه‌راندنه‌وه‌ی پاره دزراوەکانی عێراق له دوای ساڵی ٢٠٠٣ له‌گه‌ڵ گه‌راندنه‌وه‌ی داواكراوه‌كانی تۆمه‌تبار به‌گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره، له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها یاداشتنامه‌كه ته‌وه‌ره‌كانی هاریكاری ته‌كنیكی بۆ رێگەگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی شاره‌زایی و گه‌شه‌پێدان و باشتركردنی ستراتیژی و سیاسه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌خۆی ده‌گرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی رۆژی پێنجشەممە بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە پاریس و لەمیانیدا لەگەڵ سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ئه‌لیزابێس بۆرن کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی سه‌رکۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماکرۆن، رێکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و فەرەنسایان واژووکرد.
هەروەها دوای کۆبوونەوەی محەمەد شیاع سوودانی و هاوتا فەڕەنسییەکەی، ئه‌لیزابێس بۆرن، رێوره‌سمی واژووكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی راگه‌یاندنی نیازه‌كان لەبارەی كولتوور له نێوان عێراق و فه‌ڕه‌نسا به‌رێوه‌چوو. ئه‌م یاداشته له‌لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزار و شوێنەواری عێراق و وه‌زیری وزه‌ی فه‌ڕه‌نسا واژوو كرا.
هه‌روه‌ها یاداشتی راگه‌یاندنی نیازه‌كان کە پەیوەندارە به نه‌خۆشخانه‌ی شنگال له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی فه‌ره‌نسا واژوو کرا.