Safvan Allahverdi,Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزه تایبه‌ته‌كانی سه‌ربه هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه له عێراق له ئه‌ركدان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له كاتی كاركردندا كحولیان خواردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مریكا گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مریكا (SOCOM)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان، جه‌نه‌راڵ ئێریك هیڵ، فه‌رمانی داوه تیمێكی سه‌ر به خۆی، بۆ ناوه‌ندی هێزه‌كان له شاری سان دیێگۆ، له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، بگه‌ڕێنرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه تیمه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بڕێكی زۆر كحولیان خواردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی تێكدانی شیرازه‌ی تیمه‌كه و بووه‌ته هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌یان.