Aref Yousef
14 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
ئەنبار - AA
ئەفسەر لە پۆلیسی ئەنبار، نەقیب ئەحمەد دلێمی رایگەیاند کە لەمیانی شەڕ و پێکدادانێکی نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و چەکدارانی داعشدا لەنزیک سنووری سووریا، ئەفسەرێکی پاسەوانی سنوور و ژمارەیەک چەکدار کوژراون.
نەقیب ئەحمەد دلێمی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چەکدارانی داعش لە خاکی سووریاوە هێرشیانکردووەتەوە سەر فەوجی یەک سەربە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە نزیک دەروازەی وەلید رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیک سنووری سووریا".
ئەو گوتیشی: "لەمیانی هێرشەکەدا، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی پاسەوانی سنوور و چەکدارەکانی داعشدا روویداوە کە لە ئاکامدا، ئەفسەرێکی پاسەوانی سنوور و ژمارەیەک چەکدار کوژراون".
نەقیب ئەحمەد دلێمی ئاماژەی بەوەیشکرد کە دوای پەرپەرچدانەوەیان لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە، چەکدارەکانی دیکەی داعش بەرەو خاکی سووریا هەڵاتوون.
چەند رۆژێک لەمەوبەر چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لە نزیک سنووری سووریا و بەهۆیەوە دوو پاسەوان کوژران و سێی دیکەش برینداربوون.