Hamit Hüseyin,Zana Natık Kerem
24 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
بەغدا ــ AA
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێنمایی توند سەبارەت ئەو کەسانەی لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو نابن دەرکراوە و ئاماژەی بەوەشداوە کە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر.
لە بەیاننامەیەکدا کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگاکان کردووە کە بە پێی یاسا رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەسانەی کە لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو نابن بگرنەبەر.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاندووە کە ھەر کەسێک لە شوێنە گشتییەکاندا، خواردن و خواردنەوە بخوات و بخواتەوە، دەستگیر دەکرێت و رەوانەی دادگا دەکرێت.
ھەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە کە بڕیاریداوە دوکانەکانی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان لە مانگی رەمەزاندا دابخرێن، ھەروەھا داواشیکردووە چاودێری داخستنی چێشتخانەکان لەگەڵ ئەو جێگەیانەی کە خورادن و خواردنەوەیان لێ دەفرۆشرێت بکرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەشکردووە کە رێگە دراوە، دوو بۆ پێنج چێشتخانە لە ناوەندی پارێزگاکان لەگەڵ یەک بۆ سێ چێشتخانە لە ناوەندی قەزاکان و تەنھا یەک چێشتخانە لە ناوەندی ناحییەکان بکرێنەوە.