Wassim Samih Seifeddine
08 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2026
بەیروت ــ AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند کە ئیسرائیل پابەند نییە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان و ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە ئێران ئامادەیە بۆ شەڕ و دانوستان.
عەباس عراقچی لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری لە بەیروت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا گوتی: "ناوچەکەمان ڕووبەڕووی تەحەدایەکی بێ وێنە بووەتەوە".
باسی لەوەش کرد کە لە میانی دوو ساڵی ڕابردوودا، ھێرش کراونەتە سەر حەوت وڵات لەنێویاندا لوبنان و ئێران و گوتی: "ھێشتا بەشێکی خاکی لوبنان لەژێر داگیرکاریی دایە".
گوتیشی:"زایۆنی پابەند نییە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان و ڕێککەوتنەکە پێشێل دەکات، ھەروەھا وڵاتەکەمان ئامادەیە بۆ شەڕ و دانوستان".