Emirhan Demir,Damla Delialioğlu,Mahmut Nabi
08 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەری ھەیە وڵاتەکەی بۆ چەند ساڵێک حکومڕانی ڤێنیزوێلا بەڕێوەببات.
دۆناڵد ترەمپ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری ھەیە ئەمریکا بۆ چەند ساڵێک حکومڕانی لە ڤێنیزوێلا بەڕێوەببات، ھەروەھا سەرپەرشتی دەرھێنانی نەوتیش لە ڤێنیزوێلا بکات.
بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەمریکا ڤێنیزوێلا بە قازانجێکی زۆر بنیات دەنێتەوە و گوتی: "ئێمە نەوت دەردەھێنین و نرخەکەی دادەبەزین و پارەیەکی زۆریش بۆ ڤێنیزوێلا خەرج دەکەین".
ئاماژەی بەوەشدا کە حکوومەتی کاتی ڤێنیزوێلا، ھاریکاریی باش لەگەڵ ئەمریکادا دەکات و ڕایگەیاند کە لەئیستادا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ سەرۆکی کاتی ڤێنیزوێلا، دێلسی ڕۆدریگێز و بەرپرسانی دیکەی حکوومەتی کاتی ئەو وڵاتە ھەیە.