Ghanem Hasan
16 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2018
مانێلا ــ AA
کاربەدەستانی فلیپین رایانگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ھۆی باھۆزی مانگکوت گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە ٢٨ کەس.
دوێنێ شەممە، باھۆزی مانگکوت کەناراوەکانی باکووری فلیپینی گرتەوە کە بە ھۆیەوە رۆچوونی زەوی لە ناوچەکە دروست بوو.
گەورە بەرپرسی ئەمنی، ئۆسکار بایالد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ھۆی باھۆزی مانگکوت گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٨ کەس.
ئۆسکار بایالد ئاماژەی بەوەشدا زۆربەی ئەو کەسانە بە ھۆی رۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوە و باسی لەوەشکرد کە زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس گواستراونەتەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکان.
ھاوکات بەپێی میدیاکان، باھۆزەکە زیانی بە ٢٥٠ ھەزار کەسی دیکە گەیاندبووە.